پڕۆژەی پیشە

پڕۆژەی کوردی ئەڵمانی ڕاهێنانی پیشەیی هاوبەش، پڕۆژەیەکە لە لایەن وەزارەتی پەرەپێدان و هاوکاری ئابووری حکومەتی ئەڵمانی فیدڕاڵ

پڕۆژەی پیشە

پڕۆژەی پیشە چی یە ؟

پڕۆژەی پیشە، پڕۆژەی کوردی ئەڵمانی ڕاهێنانی پیشەیی هاوبەش، پڕۆژەیەکە لە لایەن وەزارەتی پەرەپێدان و هاوکاری ئابووری حکومەتی ئەڵمانی فیدڕاڵ تەمویل کراوە و ئامانجی زیادکردنی هەلی کارکردنە بۆ گەنجان لە ڕێگەی ڕاهێنانی پیشەیی و  بڕوانامەی پیشەیی پێویست بە بازاڕی کار.

بۆچی پڕۆژەی پیشە ؟

خوێندن و ڕاهێنانی پیشەی پێشکەوتوو و بەردەوام  داواکاری گەنجان بۆ کاری پیشەیی و تەکنیکی زیاد دەکات و بڕوانامەی پێویست بە بازاڕی کار بەردەست دەکات.

کێ دەتوانێت سوودمەند بێت لە پڕۆژەی پیشە ؟

گەنجانی کوردی بێ کار، پەنابەرانی سووری و ئاوارەکانی عێراق. پڕۆژەکە جەختێکی تایبەت دەخاتە سەر مێرمنداڵان و ئافرەتان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

 

Life of Ideas

چۆن دەتوانم سوودمەند بم لە پڕۆژەی پیشە؟

ئەگەر تۆ دەرچووی قوتابخانەی بنەڕەتی، ئامادەیی، پەیمانگا یان زانکۆیت و بێ کاریت و ئارەزوو دەکەیت فێری پیشەیەک بیت تاوەکو بتوانیت لە بازاڕی کار دەست بە ئیشی خۆت بکەیت یان کارێک بدۆزیتەوە ئەوا دەتوانیت لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان فەیسبووک پەیوەندیمان پێوە بکەیت و داواکاری بەشداری کردن پێشکەش بکەیت.

Close Menu